هەسەدە خستنەخوارەوەی درۆنێکی خۆکوژی تورکیای لە گوندەواری حەسەکە راگەیاند

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند کە درۆنێکی تورکیایان لە شارۆچکەی زەرگان لە باکووری حەسەکە، رۆژئاوای کوردستان، خستووەتە خوارەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا وتیان، “ئێوارەی دوێنێ شەممە، هێزەکانمان توانیان درۆنێکی خۆکوژی بخەنە خوارەوە کە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە نێردرابوو، پێش ئەوەی هیچ زیانێک بگەیەنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، درۆنەکەی تورکیا بە تەواوی لەناوچووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، شارۆچکەی زەرگان رۆژانە رووبەڕووی بۆردومانی تورکیا بووەتەوە و لە 20ی مانگی رابردووەوە خێراییەکەی زیادی کردووە و بووەتەهۆی تێکدانی ژێرخانی زەرگان، لەوانە وێرانکردنی قوتابخانە و خزمەتگوزاری و دامەزراوەکان و ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچەکە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : فنسە تەمۆ