كه‌مپی هۆل؛ تونێلێك و ته‌رمی دو ژن دۆزرانه‌وه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایش رۆژی هه‌ینی له كه‌مپی هۆل تونێلێكیان له یه‌كێك له خێمه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌رمی دو ژن له كه‌رتی سێی كه‌مپه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به نۆرس پرێس-ی وت، ته‌رمی یه‌كێك له ژنه‌كان ناسراوه‌ته‌وه‌و ئاواره‌ی ره‌قه‌یه‌و ناوی فاتیمه عومه‌ر موخه‌له‌ف-ه، به‌ڵام ته‌رمی ژنه‌كه‌ی تر تا ئێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه سه‌باره‌ت به تونێله‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی تری ئاشكرانه‌كرد.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌مپی هۆل، 23 حاڵه‌تی كوشتنی تۆماركردوه، له ناویاندا 9 سوری هه‌ن، كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی مانگی سوری كوردی بو، 14 په‌نابه‌ری عێراقیشكه نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌مپكه پێكدێنن كوژراون، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی 14 هه‌وڵی تیرۆركردنیش شكستیانهێناوه.
به‌پێیی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌مپی هۆل رۆژی پێنجشه‌ممه، 16-6-2022 به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، سه‌رباری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه تونده‌كان له كه‌مپه‌كه، شانه‌كانی داعش له‌مدواییانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره چالاكبون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه، كرده‌كانی تیرۆر له كه‌مپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاره‌وه 6 كه‌س كوژراون و 4 هه‌وڵی تیرۆركردنی شكستخواردوش تۆماركراوه.
پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ژنێك به كوژراوی له ئاوه‌ڕۆی كه‌مپه‌كه‌دا دۆزراوه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له شارۆچكه‌ی هۆل-ی نزیك له كه‌مپه‌كه، شانه‌یه‌كی سێ كه‌سی داعشیان ده‌ستگیركرد.
پێش دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌مپی هۆل له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریشیدا له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه گریمانه‌كراوه ده‌رگا به‌ڕوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له كه‌مپی هۆل و هه‌ر هێرشێك ده‌بێته هۆی رودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی.