سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی پلەبەرزی ئەمریکا سەردانی چین دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی چین دەکات، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دانوستانانەی کە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ شی جینپینگ هاوتا چینییەکەی لە لوتکەی گروپی بیست لە ئەندەنوسیا ئەنجامیاندا، هەروەها بۆ ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا.

جگە لەوەش بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، چین “خوازیاری پەیوەندییەکی سەقامگیرە لەگەڵ ئەمریکا لە کاتێکدا ڕووبەڕووی ئاستەنگە ئابوورییە ناوخۆییەکان دەبێتەوە و کاردانەوەی نەرێنی لە ئاسیا بەرامبەر بە هەنگاوە دیپلۆماسییە رەقەکان دەبێت.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دانیال کرایتنبرینک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن و بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ چین و تایوان لۆرا رۆزنبێرگەر لە 11 تا 14ی کانوونی دووەم گەشت بۆ چین و کۆریای باشوور و ژاپۆن دەکەن.