ئەڵمانیا.. کەسێک به‌چه‌كه‌وه‌ هێرشیكرده‌ سه‌ر هاوڵاتیان

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ‌لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا كه‌سێك به‌چه‌كه‌وه‌ هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر مۆڵێكی گه‌وره‌ی شاری درێزدن و چه‌ندین هاوڵاتی ئه‌و شاره‌ی به‌دیلگرتوه‌.

میدیای ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە کە کەسێک لە مۆڵێک بە ناوی ئالتەرمارکێت گالێری چەند کەسێکی بە بارمتە گرتبوو، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس، کەسێک کوژراوە و تەقەکەرەکە رایکردووە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.

پۆلیس مۆڵەکەی بە خەڵک چۆڵکردووە و ئەو ناوە بە شریتی پۆلیس گیراوە، میدیای ئەڵمانی دەڵێت، قوربانییەکە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیس بە فەرمی کوژرانی هیچ کەسێکی پشتڕاستنەکردووەتەوە.