نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی خۆرئاوا سه‌ركۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی خۆپیشانده‌رێك ده‌كه‌ن له ئێران
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند وڵاتێكی خۆرئاوا، ئێرانیان سه‌ركۆنه‌كرد دوای به‌دوای له‌سێداره‌دانی خۆپیشانده‌ر “موحسین شكاری” به تۆمه‌تی برینداركردنی ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان و تێكدانی باری ئاسایش.
كۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سزای له سێداره‌دان گونجاو نییه له گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ.
له دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی كچه كوردی 22 ساڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له 16 ئه‌یلولی رابردوو، ئێران ناره‌زایی و خۆپیشاندانی به‌رده‌وام به خۆوه ده‌بینێت.
ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند، ” په‌یامی بۆ سه‌ركردایه‌تی ئێران روونه، كۆتایی بهێنن به هه‌ڵمه‌تی دژ به چالاكوانان، جه‌ختیشی كرده‌وه واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رپرسیاركردنی رژێم به‌رامبه‌ر به كرده‌وانه.
دوێنی پێنج شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا باڵیۆزی ئێرانی له به‌رلین بانگهێشت كردوو سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی تارانی كردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پێشیلكردنی مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن رژێمی ئێران سنووری نییه”.
هه‌روه‌ها پاریس سه‌ركۆنه‌ی له سێداره‌دانه‌كه‌ی كردوو وتی: “ئه‌م له سێداره‌دانه ده‌خرێنه سه‌ر پێشێلكارییه قبول نه‌كراوه‌كانی دیكه‌ی ئێران”.
له‌نده‌ن پێی وایه ئه‌وه‌ی روویداوه ئابرووچونه، رۆماش جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چیتر بێ باك نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانه قبوڵنه‌كراوه‌كانی رژێمی ئێران.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی سه‌ركۆنه‌كانی وڵاتانی خۆرئاوای دایه‌وه سه‌باره‌ت به جێ به‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دانی یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كانی تاران و داوای لێ‌كردن چیتر ده‌ست هه‌ڵگرن له پشتیوانیكردنی ئه‌وانه‌ی كه ناوی تیرۆرستانی لێ ناوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له توێتێكدا راگه‌یاند، “ده‌سه‌ڵات به‌و ئه‌وپه‌ری شێوه دانی به خودا گرتووه له مامه‌له‌كردن له گه‌ڵ كرده‌وه تیكده‌ره‌كان و شیوازی گونجاوی به‌كارهێناوه”، پێچه‌وانه‌ی رژێمه‌كانی خۆر ئاوا كه به وته‌ی ئێران، ته‌نانه‌ت خۆپیشانده‌ره‌وه ئاشتی خوازه‌كانیش ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه كه ئاسایشی گشتی هیڵی سووره‌و ناكرێت چاوپۆشی له هێرشه چه‌كدارییه تیكده‌ره‌كان بكرێت، داوای له خۆرئاواش كرد دوور بكه‌وێته‌وه له میوانداری و پشتیوانی كردنی تیرۆرستان.
رێكخراوه ماف په‌روه‌ره‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ده‌یان ده‌ستگیركراوی دیكه روبه‌روو هه‌مان سزا ببنه‌وه، له كاتیدا كه ده‌سه‌ڵات هه‌زاران خۆپیشانده‌ری ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان كرووه، به هۆی به‌شداریكردنیان له ناره‌زاییه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به كوشتنی ژینا ئه‌مینی كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵاتی گرتۆته‌وه.
رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی ئێران به‌م دواییانه راگه‌یاندبوو، زیاتر له 500 كه‌س له ئه‌م ساڵدا له ئێران له سێداره دراون و ئه‌مه‌ش زیادكردنێكی له راده به‌ده‌ره به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی رابردوو.