پشكی هه‌سه‌ده و هاوبه‌شكانی دیكه‌ی ئه‌مریكا له سوریا لە بودجەی ساڵی 2023ـی بەرگریی ئەمریکادا 165 ملیۆن دولاره
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی بۆ ساڵی 2023 پەسند دەکات، كه به بڕی 858 ملیار دۆلاره‌و، پشکی هه‌سه‌ده و هاوبه‌شكانی دیكه‌ی ئه‌مریكاش له سوریا، 165 ملیۆن و 309 هەزار دۆلاره، بەراورد بە ساڵی رابردوو، 12 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
رۆژی پێنجشەممە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی بەرگریی ئەمریکا لەلایەن دیموکرات و کۆمارییەکانەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسندکرا، لە کۆی 435 ئەندامی کۆماری و دیموکراتەکان، دەنگی 350 ئەندامی بەدەستهێنا.
بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە یاسا و کاری پێبکرێت، دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانیشەوە دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر لەلایەن جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژۆی لەسەر بکرێت.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، بڕی 165 ملیۆن و 309 هەزار دۆلاری بۆ هێزەکانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” و هاوبەشەکانی دیکەی ئەمریکا لە سووریا تەرخانکراوە، لەکاتێکدایە کە بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 سەربازیی ئەمریکا، بڕی 177 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌سه‌ده‌و هاوبەشەکانی دیکەی ئەمریکا لە سووریا تەرخان کرابوو.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه بڕی 322 ملیۆن و 204 هەزار دۆلار لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ته‌رخانكراوه، له‌و پاره‌یه‌ش 240 ملیۆن دۆلاری تایبه‌ته به پێدانی مووچەی پێشمەرگە، لەکاتێکدایە کە بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2022، 345 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق ته‌رخانكرابوو، به به‌راورد بە ساڵی رابردوو 23 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
هه‌روه‌ها بڕی 487 هەزار دۆلار بۆ چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا تەرخانکراوە.
به به‌روارد به بودجه‌ی به‌رگری ساڵی 2022، پڕۆژەیاساکە بڕی 45 ملیار دۆلاری خستۆته سه‌ر بودجەی بەرگریی ئەمریکاو به رێژه‌ی 4.6٪ـی مووچەی سەربازان زیاددەکات. ئەوەش لەسەر داوای جۆ بایدنی، سەرۆکی ئەمریکا.