سێلین دیۆن تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، خانمە گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی سێلین دیۆن رایگەیاند کە تووشی “نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنی دەماری” بووە و ئەمەش ناچاری کردووە ئەو کۆنسێرتانە دوابخات کە بڕیار بوو لە ئەوروپا پێشکەشی بکات لە چوارچێوەی “گەشتی جیهانی گالیسکەدا “Carriage world Tour”.

ئەو ئەستێرەیەی خەڵکی ویلایەتی کیوبیکی کەنەدا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، و کاریگەری زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، تێیدا روونیکردووەتەوە “ماوەیەکی زۆرە بەدەست کێشە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەم دواییانەدا تووشی نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنی دەمار بووم کە ناوی “Stiff Person Syndrome”

بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە کە بە “رەقبوونی لەسەرخۆی ماسولکەکان” وەردەگێڕدرێت، سێلین دیۆن کێشەی رۆیشتنی بۆ دروست بووە، لە هەمان کاتدا ئەو تێکچوونە رێگری دەکات لە “بەکارهێنانی دەنگەژێکان” بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت، بە گوتەی ئەو گۆرانیبێژە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆر دڵتەنگم، ئەمڕۆ دەبێت ئاگادارتان بکەمەوە کە لە مانگی شوباتدا ئامادە نابم گەشتەکەم بۆ ئەوروپا تەواو بکەم”، جەختیشی لەوە کردەوە “تیمێکی نایابی پزیشکان” ئاگاداری باری تەندروستی ئەون.

بڕیار بوو گەشتەکەی دیۆن لە ئەوروپا لە کۆتایی مانگی شوباتەوە لە کۆماری چیکەوە دەستپێبکاتەوە.