ته‌ندروستی جیهان داوایه‌كی به په‌له ئاراسته‌ی سه‌رجەم وڵاتان ده‌كات
سلێمانی-نۆرس پرێس
تیدرۆس گیبربسوس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا له سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كات به‌هۆی زۆربونهوهی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆناوه، ده‌مامك ببه‌سترێت.
گیبربسوس وتویه‌تی، پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ئه‌و رێكاره ئهزمونكراوانه جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌ستنی ده‌مامك و ره‌خساندنی جێ و رێی فراوان و تاقیكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر. ئه‌و به‌رپرسه نیگه‌رانی خۆشی نیشانداوه له به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆناو وتویه‌تی، “ئه‌و حاڵه‌تانه فشار له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌و ئه‌و كارمه‌ندانه زیاد ده‌كات له بواری چاودێری ته‌ندروستیدا كارده‌كه‌ن