“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هه‌سه‌ده لە ڕۆژئاوای دێرەزوور ڕاگه‌یاند
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده” لە شارۆچکەیەکی ڕۆژئاوای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
دەزگای “ئه‌عماقی”ی نزیک لەو ڕێکخراوە، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگەیەند، چەکدارانی ڕێکخراوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە “هەسەدە”یان لە دێره‌زوور کردۆتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکەدا سێ ئه‌ندامی هێزەکانی هه‌سه‌ده برینداربوون و زیانیش بە ئۆتۆمبێلەکەیان گه‌یشتووه.
وتەبێژی ڕێکخراوی داعش هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌نگێكی به‌ڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “داعش” دوو هێرشی کردووە لە ناوچه‌كانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی 172 هێرشی گرتۆته ئه‌ستۆ لە ناوچەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان ، و له زۆربەیان “هەسەدە”یان کردۆتە ئامانج.