هەواڵگری ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییانه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، ده‌زگای هەواڵگری ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاسته‌ی توركیا كرد، سەبارەت به‌و هێرشە ئاسمانییانه‌ی كه له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامی ده‌دا.
ماڵپەڕی “تێکسیۆس”ی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگه‌یاند” په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان سەرۆکی ده‌زگای هەواڵگری ئەمریکا ، بیل بێرنز و هاوتا تورکەکەی، حه‌قان فیدان كرا.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژەی بەوەشکرد، “بێرنز” پەیامێکی ئاڕاسته‌ی “فیدان” كرد و ئاگاداری کرده‌وه كه ئه‌وان به‌توندی له دژی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وه‌ستنه‌وه كه له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ سه‌ر كورد ده‌كرێت.
بێرنزی ڕاشیگه‌یاند ئه‌و هێرشانە هێزەکانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه دەخاتە مەترسییەوە.
دوو سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، دوای هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له نزیك هێزه‌كانی ئه‌مریكا، فشاره‌کانی واشنتون بۆ سه‌ڕ تورکیا زیاتر بوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، بێرنز داوای لە هاوتا تورکەکەی کردووە کە تورکیا لە بڕیارەکەی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە ڕۆژئاوای كوردستان پاشگەزبێتەوە.
لە 20ی تشرینی دووەمی ڕابردووەوەدا، و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، دەیان لێدوان لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە و داوایان لە تورکیا كردووه هێرشەکان ڕابگرێت و خۆی لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەدوور بگرێت.