دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌ندامێكی “هه‌سه‌ده” له باكووری دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، دانیشتوانی شارۆچكه‌ی میعیجیلی باكووری دێره‌زوور ته‌رمی شه‌رڤانێكی هه‌سه‌ده‌یان دۆزیه‌وه كه به فیشه‌ك كوژرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، دانیشتوانی شارۆچكه‌كه ته‌رمی كه‌مال نیحیری ته‌مه‌ن سی ساڵێان دۆزی وه‌ته‌وه كه شه‌رڤانی هه‌سه‌ده‌یه‌و له پشوودابوو له شارۆچكه‌ی میعیجیل.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نیحیری به چه‌ند فیشه‌كێك كوژرابوو، ته‌رمه‌كه‌شی له نزیك زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه دۆزرایه‌وه‌و، ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێریك به‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی تێپه‌رببوو.
رۆژانه له گونده‌واره‌كانی دێره‌زوورو ره‌ققه‌ی باكووری سوریا شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده ده‌كرێنه ئامانج و داعش به‌رپرسیارێتی خۆی لێ راده‌گه‌ێنێت.