دهستیگركردنی شه‌ش كه‌س له خۆپیشانده‌رانی دژ به‌شێلانی دوو كه‌س له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیا له حه‌له‌ب
ئیدلب- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پێشووی نوسره) هه‌ڵیان كهتاییه سه‌ر چه‌ند خانوو به‌ره‌یه‌ك له شاری ئهتاربی خۆرئاوای گونده‌واری حه‌له‌ب و شه‌ش كه‌سیان ده‌ستگیركرد به تۆمه‌ت به‌شداریكردن له ناره‌زایه‌تی و خۆپشیاندانی دژ به هێزه‌كانی توركیا به هۆی شێلانی ژنێكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌وه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێڵێكی سه‌ربازی توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی سه‌ر به ئاسایشی به‌ره‌ی نوسره هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چوار خانووبه‌ره‌ی هاڵاویتان و به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا شه‌ش كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستگیر كراوه‌كان بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه.
رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیا به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنێك و نه‌وه‌كه‌ی رۆیشتبوو له شاری ئه‌تاریب لە باکووری پارێزگای حەلەب، هەردووکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدابوو، پاشان دانیشتوانی ناچه‌كه خۆپیشاندانیان سازكردبوو، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان بەردباران كردبوو، داوایان له هێزه‌كانی توركیا كرد له ناوچه‌كه پاشه‌كشه بكه‌ن.