هەولێر – نۆرس پرێس
جارێکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆبونەویەکدا لەگەڵ سەندیکای کرێکاری سەر بە دەسەڵات قسەی کرد و رۆژئاوای کوردستانی وەک ئامانج نیشاندا.
ئەردۆغان وتی، دەڵێن ناتوانن دەست بۆ کۆبانێ بەرن. ئەگەر هەڕەشە لە باکوری سوریاوە بێتە سەرمان، سەرچاوەکەی لەناو دەبەین. لە ئیدلب بێن یان کۆبانێ، چی پێویست بکات دەیکەین.”
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە گوێ لە داواکاری وڵاتانی جیهان بۆ وەستاندنی هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ناگرێت، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە شاری کۆبانێ کردەوە.
هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بەئامانجکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەمەش دوای ئەو پەرەسەندنەی کە لە 20ی مانگی رابردووەوە دەستیپێکرد.
هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشی زەمینی لەکاتێکدایە کە زیاتر لە دوو حەفتەیە بە بەردەوامی گوند و شارەکانی رۆژئاوای کوردستان تۆپباران و بۆردومان دەکرێن. ئەمرۆش بەگوێرەی میدیاکانی ئەو بەشەی کوردستان، چەندین گوندی کۆبانێ، زرگان و تەل تەمر تۆپباران کراون