لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێوسته كۆمهڵگای نێودهوڵهتی به بانگەشەی هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی رهوشت له ئێران فریو نهدرێت
ههولێر- نۆرس پرێس
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا له کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە پرۆپاگهنده گوماناوییەکانی ئێران سهبارهت به هەڵوەشاندنەوەی “پۆلیسی رهوشت” فریونهدرێت.
هیبه مورایف بهرێوهبهری نوسینگهی هەرێمی رۆژههڵاتی ناوڕهاست و باكووری ئهفریقیای رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، لێدوانەکانی داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە ههڵوهشاندنهوهی پۆلیسی رهوشت لهو وڵاته و قسەی بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئێران لەو بارەیەوە “ناڕوون و دژبەیەکه” و، نابێت ئێران بتوانێت باس لە بەردەوامی توندوتیژی دژی ژنان و کچان بکات کە لە یاسا به زۆرملییهكانی لهچهك لهسهركردندا هاتووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، دەیان ساڵە، تاوانبارکردنی ژنان و کچان بەپێی یاسا جیاکارییەکانی لهچكی زۆرملێی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە جێبەجێکراوە.
ڕێکخراوەکە هۆشداری داوە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و میدیاکانی جیهانی سەبارەت بە کردەوە چەواشەکارییەکان لەو بارەیەوە و ڕایگەیاندووە، “لهچكی زۆرهملێی لە یاسای سزادانی ئێران و یاسا و ڕێساکانی دیکەدا هاتووە کە دامەزراوە ئەمنی و ئیدارییەکان دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان ژنان سزا بدەن ئەگەر قژیان دانەپۆشی، ڕێگرییان لێ بکەن لە چوونە ناو دامەزراوە حکومییەکان لەوانە نەخۆشخانە، قوتابخانە، فەرمانگە حکومییەکان و فڕۆکەخانەکان”.
ئەوەشی وتووە، تا ئەو ڕۆژەی هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانە هەڵنەوەشێنەوە، هەمان ئەو توندوتیژییەی کە بووە هۆی دەستگیرکردن و گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، بەرامبەر بە ملیۆنان ژن و کچی دیکە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، چاودێریکردنی جەستەی ژنان تایبەت نییە بە پۆلیسی رهوشت، بەڵکو “یاسا سووکایەتکەر و زەلیلکەرەکانی ئێران جگە لە بەرپرسانی حکومەت رێگه دهدات تاکەکانیش ڕۆژانە لەبەردەم خەڵکدا ژنان و کچان هەراسان بکەن”.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە “گرنگە لەبیرمان بێت کە خۆپیشاندەران لە ئێران تەنها خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی “پۆلیسی رهوشت” نین، بەڵکو دەیانەوێت ئێران بگوازرێتەوە بۆ سیستەمێکی سیاسی و یاسایی نوێ کە ڕێز لە بنەماکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ بگریت.