راگهیاندنی مانگرتن لهدهیان شارۆ شارۆچكهی رۆژههڵاتی كوردستان
ههولێر- نۆرس پرێس
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ جهختی كردهوه لهسهر راگهیاندنی مانگرتن لە 16 شار و شارۆچکەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
رێكخراوهكه ئاماژهی بهوهكرد، ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە، سەقز، دێولان، دیواندەرە، بانە، کامێران، مەریوان، قوروە، روانسەر، جوانڕۆ، کرماشان، گەیڵان، کۆزەران، پیرانشار، ئیلام و ورمێ مانگرتنی سەرانسەری راگەیێندراوە.
ئهوهشی ئاشكراكرد، خۆپێشاندان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامە، بەڵام راگهیاندنی ئەم مانگرتنە دهگهرێتهوه بۆ مامەڵەی تووندی هێزەکانی ئێرانە لەگەڵ خۆپێشاندەران.
هاوکات بەشێک لە خاوەن دووکانەکان لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، تەورێز، ئەردەبیل، کرمان، کازرۆن، شیراز، بەندەرعەباس، رەشت، زاهیدان، ساری و چەند شارێکی دیکە دووکانیان داخست.
خۆپێشاندانەکانی ئێران دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی دانیشتووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە 16ی ئەیلوول دەستیان پێکرد، کە بە وتەی باوکی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانهوه، کوژراوە.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران، تائێستا لانی کەم 450 کەسی سڤیل بەهۆی تەقە یان ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لهدهست داوه، لەنێویاندا 61 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵن.