نوێنه‌ره‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كان: توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه داعش زیندوو بكاته‌وه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، نوێنه‌ره‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی حه‌سه‌كه‌و جه‌زیره‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، توركیا ئاشتی هه‌رێمایه‌تی و نێوه‌ده‌وڵه‌تی به‌لاوه گرنگ نییه‌و له هه‌وڵی ئه‌ودایه داعش زیندوو بكاته‌وه له رێگای هه‌ڕه‌شه‌كانی به هێرش كردنه سه‌ر باكووری سوریا.
نوێنه‌ری هۆزه‌كان له شاری حه‌سه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی توركیا‌و به ئامانج كردنی دامه‌زاوه خزمه‌تگوزاری و قوتابخانه‌كانیان كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، “حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كردن به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زه‌مینی بۆ داگیركردنی خاكی زیاتر له سوریا، له كاتێكدا كه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربڕیان مۆر كردووه له باره‌ی ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سوریا پێیان وایه، هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ست درێژییه‌كانی توركیا دژ به ئه‌وانیشه، چونكه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كردۆته ئامانج”.
هۆزه عه‌ره‌به‌كان جه‌ختیاكرده‌وه، هیچ پاساوێك نییه بۆ بێ ده‌نگی وڵاتانی دۆست و هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات، پێویست بوو ئه‌و وڵاتانه به ده‌نگی به‌رز دژایه‌تی توركیایان بكردایه‌و، داوایان لێده‌كه‌ین هه‌ڵویستی توند‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت بۆ راگرتنی هێرشه‌كان.
هۆزه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا پاڵپشتی خۆیان نیشاندا بۆ بڕیاری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی له گه‌ل هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی خۆی ته‌رخان بكات بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی زه‌مینی توركیا، به مه‌رجێك كاریگه‌ری نه‌بێت له سه‌ر سه‌قامگیری ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.