زریپۆشێكی توركیا ئافره‌ت و منداڵێك ده‌شێلێته‌وه له رۆژئاوای حه‌له‌ب و دانیشتوانی ناوچه‌كه گه‌مارۆی ده‌ده‌ن
گونده‌واری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، له كاتی تێپه‌ربوونی كاروانێكی هێزه‌كانی توركیا له شاری ئه‌تاریبی رۆژئاوای حه‌له‌ب، زریپۆشێكی توركیا ئافره‌تێكی به ته‌مه‌ن و نه‌وه‌كه‌ی شێلایهوهو گیانیان له ده‌ستداو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش توڕه‌بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجیی له شاره‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، زریپۆشێكی توركیا “ره‌حمه‌ی عه‌لی نه‌جار”و “غه‌نی سه‌عید” كچه نه‌وه‌كه‌ی شێلایهوه له كاتی تیپه‌ربوونی كاروانێكی سه‌ربازی له شاری ئه‌تاریبی له ئاكامدا گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای رووداوه‌كه دانیشتوانی ناوچه‌كه توڕه‌بوون و گه‌مارۆی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیایان دا‌و بهردبهرانیان كرد و به درۆشم داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی توركیایان كرد له ناو خاكی سوریا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پێشووی نوسره) كه شاره‌كه‌و ناوچه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و كاروانه‌كه‌ی توركیایان گه‌یانده ناوه‌ندی سه‌ربازی شاره‌كه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی كاروانه‌كه‌ی توركیا به‌لێنیدا به‌رپرسیارێتی رووداهكه له ئه‌ستۆ بگرێت و جه‌ختیش كرده‌وه كه سه‌ردانی كه‌سوكاری كۆچكردووان ده‌كات.
به‌پێی پهمانیرانی نۆرس پرێس، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ناوچه‌كه زیاتر له حه‌وت رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ی به خۆوه بنییوهو به‌و هۆیه‌وه 12 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون كه هه‌ندیكیان ژن و منداڵن.
له دوای رێككه‌وتنی ساڵی 2017 ئه‌ستانه، هێزه‌كانی توركیا ناو به ناو پێشره‌وی ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و ئیدلیب و زریپۆش و سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كات و ده‌یان باره‌گاو خاڵی سه‌بازی دامه‌زراندووه.