په‌روه‌رده‌ی خۆسه‌ری توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی له قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له قامیشلۆ، توركیای تۆمه‌تباركرد به ته‌قاندنه‌وه‌ی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
رۆژی دوشه‌ممه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه شۆفێرێكی ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له قامیشلۆ برینداربوو.
ته‌قینه‌وه‌كه زیانی ماددی زۆری گه‌یانده ئۆتۆمبێله‌كه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ش زیانی به‌ركه‌وت.
ده‌سته‌ی په‌روه‌رده له به‌یاننامه‌یه‌كدا توركیا تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی تهقینهوهكهوهو رایگیه‌اند، ئه‌نقه‌ره قوتابخانه‌و فه‌رمانبه‌ركانی ده‌كاته ئامانج.
موسته‌فا فه‌رحان هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌روه‌رده له هه‌رێمی جه‌زیره به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، ده‌وڵه‌تی توركیا سێ قوتابخانه‌ی له جه‌زیره بۆردوومانكردو ئه‌وان خوازیارن پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت و سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێك بچێت.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هێزه “زامن كاره‌كان” كرد سنوورێك بۆ پێشیلكارییه‌كانی توركیا له یاكووری سوریا دابنێن و رێگری بكه‌ن له به ئامانجكردنی قوتابخانه‌و دامه‌زاروه په‌روه‌ردییه‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه، هێزه‌كانی ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ به به‌كارهێنانی بۆمبی ته‌وقیت كرا‌و شانه‌یه‌كی تیرۆرستی ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ته‌قانده‌وه له شاری قامیشلۆ.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ناوچه‌كانی باكووری سوریا بۆردوومان ده‌كات و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدایه سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێك بدات و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره بكات، له رێگای به ئامانج كردنی دامه‌زاوه خزمه‌ت گوزارییه سڤیله‌كان.
هه‌روه‌ها توركیا تۆمهباركرد به پشتیوانیكردن له شانه تیرۆرستییه‌كان، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تاوانكاری له ناوچه‌كه‌دا.