بۆردوومانی تورکیا سەدەها قوتابیی باکووری حەسەکە لە خوێندن بێبەری دەکەن

تلتەمر – نۆرس پرێس

بۆردومان و پەردەسەندنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بووە هۆی داخستنی 8 قوتابخانە لە گوندەواری تلتەمر، باکووری حەسەکە، بە گوتەی بەرپرسانی پەروەردەی بەڕێوبەری خۆسەر.

قوتابخانەکان لە گوندەکانی (الدەردەرە، ئەلبویدە، مەختەڵە، ئەلدەبیب، سوکار ئەلئەحیمەر، ئەلسوسە، کوزەلیە و ئەلدەردەرە) کە دەکەونە نزیک هێڵەکانی بەرکەوتن لەگەڵ هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، لە باکووری حەسەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهیە مەعمۆ، کارمەند لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی شارۆچکەی تلتەمر رایگەیاند، تۆپبارانە بەردەوامەکانی تورکیا بوونەتە هۆی بێبەریکردنی سەدان خوێندکار لە خوێندن، بە هۆی ترسیانەوە لە ژیانی خۆیان.

شارۆچکەی تلتەمر و گوندەوارەکەی و ئەو شارۆچکە و شارانەی دەکەونە سەر هێڵە بەرکەوتن و کەرتی سنووری لەگەڵ تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، بەنزیکەیی رۆژانە رووبەڕووی بۆردومانی توندی تورکیا دەبنەوە.

بۆردومانەکەی تورکیا زیان بە تۆڕەکانی کارەبا و وێرانکردنی بینای ئەنجومەن و شارەوانی لە گوندی قەبور قەرەجانە گەیاندووە، کە خزمەتگوزاری بۆ دەیان گوندی باکووری شارۆچکەکە دابین دەکەن، ئەمە جگە لەوەی زیان بە کڵێسا و مزگەوتەکانی گوندەکانی هێڵەکانی بەرکەوتن گەشتوون.

کارمەندەکەی کۆمەڵگای پەروەردەیی لە لێدوانێکیدا بۆ نۆرس پرێس روونیکردەوە، قوتابخانەکانی گوندەکانی ئیدلیب و ئەلغەیبیش بەشێکیان وێران بوون، هاوکات قوتابخانەکانی کوزەلیە و ئەلدەردەرە بە تەواوی وێرانبوون و لە خزمەت دەرچوون، دوای ئەوەی بە چەکی قورس کراونەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داخستنی ئەو قوتابخانانە بووەتە هۆی ئەوەی نزیکەی هەزار و 500 خوێندکاری نێر و مێ لە خوێندن بێبەش بکرێن”.

دەیان گوند کە کەوتوونەتە سەر هێڵەکانی بەرکەوتن لە گوندەواری تلتەمر بەنزیکەیی بەتاڵبوون لە دانیشتووان، کە بەرەو کامپ و گوندە ئارامەکان و پەناگەکان لە تلتەمر و حەسەکە هەڵاتوون، بە وتەی بەرپرسانی ئەنجومەنی خۆجێیی شارۆچکەکە.

ئامادەکردنی: دلسۆز یوسف – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش