تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لە قامیشلۆ و برینداربوونی شۆفێرەکەی
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبیلێکی سەر بە دەستەی پەروەردەی بەڕێوبەری خۆسەری تەقیەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو.
تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە و زیانێکی ئەوتۆی بە ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری نەگەیاند.
شۆفێرەکە بۆ چارەسەرکردن گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەک، سەرچاوە پزیشکییەکانیش بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، باری تەندروستی جێگیرە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا هیچ لێدوان و زانیارییەکیان لەبارەی تەقینەوەکە بڵاونەکردۆتەوە.