دەستیپێکردنی شەشەمین کۆڕبەندی نێوده‌وڵه‌تی “شارستانییەتە دێرینەکان” له به‌غداد
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە، شەشەمین کۆڕبەندی شارستانییەتە دێرینەکان له شاری به‌غداد دەستیپێکرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، عێراق توانیویەتی 18 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو بگەڕێنێتەوە.
شه‌شه‌مین کۆڕبەندی شارستانییەتە دێرینەکان بە بەشداریی “عێراق، یۆنان، چین، میسر، ئێران، مەکسیک، ئیتاڵیا، پۆلیڤیا، پیرۆ، ئەرمینیا” لە بەغداد دەستی بە کارەکانی کرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له كۆربه‌نده‌كه “پهردانی په‌ێوه‌ندی و ئاڵوگۆری شاره‌زایی نێوان گه‌لان و روشنبیرییه جیاوازه‌كانه، له گه‌ڵ پاراستنی شارستانییەتی جیهان و بایه‌خدانی زیاتر به چالاكی گه‌شتیاری و مێژوویی و روشنبیری”.
فوئاد حوسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له وتاری ده‌ستپێكردنی كۆربهنهكه رایگه‌یاند، جیهان رووبەڕووی رکابەرایەتیی گەورە دەبێتەوە کە لە سەروویانەوە بەهۆی جیاوازیی بەرژەوەندییەکانەوەیەو زۆرینەی شارستانییەتەکانی عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی جیاواز بوونەتەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تیرۆر رۆڵی لە تێکدانی سیمبولە شارستانییەتەکان هەبووە.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، حكومه‌تی عێراق توانیویەتی 18 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو بگەڕێنێتەوەو هیوای خواست په‌ره بدرێت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ گێرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌راوه دزراوه‌كان.