هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران زیانی ماددی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دوو مانگی رابردووی به 50 ملیۆن دۆلار خه‌مڵاندوه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ریش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی زیانەکان لەو کەسانەی کە هانی هاوڵاتیانیان داوه ناڕەزایی دەرببڕن.
مەجید میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 79 رۆژی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان، 700 ملیار تمەن کە دەکاتە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلار، زیان بە شوێنی حکومی و تایبەت گەیشتووە و ژمارەیەک دووکان و فرۆشگاش سووتێنراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا خه‌مڵاندنی زیانەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان تەواو نەبووە، چونکە “زیانەکان لەو دوو پارێزگایە یەکجار زۆرن”.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاند، زیانەکان لەو کەسانە وەردەگیرێتەوە کە هاوڵاتیانیان هانداوە ناڕەزایی دەرببڕن.
خۆپێشاندانەکانی ئێران دوای یه‌ك رۆژ له گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی دانیشتووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە 16ی ئەیلوول دەستیانپێکرد، کە بە گوتەی باوکی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانه‌وه، کوژراوە.