برینداربوونی دوو كه‌س به ته‌قه‌ی جه‌ندرمه‌ی توركیا له باكووری ئیدلیب
ئیدلیب- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی شه‌ممه، گه‌نجێك و ژنێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری توركیا “جه‌ندرمه” به سه‌ختی برینداربوون، كاتێك كه هه‌وڵیاندا له رێگای “خیربه جۆز”ی باكووری ئیدلیب برۆنه ناو خاكی توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی “جیسر شوغور” به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، گه‌نجێك و ژنێك به برینداری گه‌یه‌نرانه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی “جیسر شوغور”ی رۆژی ئاوای ئیدلب.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌شته‌گه‌ریان بۆ كراوه‌و له به‌شی چاودێری چڕدان و هێشتا قۆناغی مه‌ترسییان تێ نه‌په‌ڕاندووه.
له رووداوێكی هاوشێوه‌دا رۆژی چواری تشرینی دووه‌م، هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیا ته‌قه‌یان له گه‌نجێكی ئاواره‌ی حیمس كرد له كاتی هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو توركیا له رێگای جیندریسی گونده‌واری عه‌فرین، به‌و هۆیه‌وه به شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند برینداربوو.