گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه
عامودا- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی شه‌ممه، له هێرشێكدا كه (ئه‌گه‌ری زۆره له لایه‌ن درۆنێكی توركیاوه ئه‌نجام درابێت) بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له گوندێكی شارۆچكه‌ی عامودای سه‌ر سنووری سوریا – توركیا، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری “ئه‌نته‌ر” كرایه ئامانج له نزیك گوندی سه‌نجه‌ق شێخی باشووری عامودا.
محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌عب له شاری عامودا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌دا دوو كه‌س پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه نه‌خۆشخانه گیانیان له دستدابوو، ته‌رمه‌كانیان بۆ شاری قامیشلۆ گواسترانه‌وه.
نۆرس پرێس نه‌یتوانی هیچ زانیارییه‌كی زیاتر له‌سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان وه‌ربگرێت.
ئه‌م هێرشه له كاتێكدا دێت كه بۆردوومانی ئاسمانی و زه‌مینی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆسه‌ری به‌رده‌وامن به درێژایی سنووه‌ركان له گه‌ڵ توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا.