برینداربوونی چوار منداڵ له تهقنینهوهی بۆمبێكی توركیا له باكووری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی پاشماوه‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا له گوندی موجێبیرهی گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه، بووه هۆی برینداربوونی چوار منداڵ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، منداڵه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید لێگرین شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر گواسترانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه باری ته‌ندروستی برینداره‌كان جێگیره.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به‌و وڵاته، گوندی كوزلییهی باشووری رۆژئاوای ته‌ل ته‌مریان بۆردوومان كردووه.