هه‌سه‌ده: سه‌رجه‌م هەماهەنگییەکان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ڕاگیراوه
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده” جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر راگرتنی سه‌رجه‌م هەماهەنگیی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ئەمریکا.
ئارام حەنا وته‌بێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده” له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی توركیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سه‌رجه‌م هەماهەنگیی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ئەمریکا ڕاگرتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەت و هاوبەشانەمان ڕاگرتووە، کە بە بەردەوامی ئەنجاممان دەدا.
هاوکات شێخموس ئەحمەد، سەرۆکی بەشی ئاوارەکان لە ئیدارەی خۆسه‌ری رایگه‌یاند “بەهۆی هێرشەکانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکان لە کامپی هۆل و دەوروبەری کە خێزان و منداڵانی داعشی تێدا ڕاگیراوه، پەکیان کەوتووە.
پێشتر مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندبوو، دەتوانین بڵێین کارەکانمان دژ بە داعش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی وەستاوە، چونکە سەرقاڵی هێرشەکانی تورکیاین.
نزیکەی دوو هەفتەیە سوپای توركیا هێرش و بۆردوومانە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چڕکردووەتەوە، هاوکات هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زەمینییش دەکات بۆ چەندین ناوچە، بەتایبەت شاری کۆبانێ.