کوژرانی ئەندامێکی ئەمنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی دەرعا

دەرعا – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی حكومه‌ت بەهۆی پێکانیەوە بە فیشەک و لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەرعا، كوژرا.

شایەتحاڵێکی چاودێر بە نۆرس پرێسی راگەیاندوو، مەحمود حسێن ئەلحەبیسی، ئەندامی لقی ئەمنی سەربازیی هێزەکانی حکومەت لە ئەنجامی بە ئامانج کردنیەوە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە ناوەڕاستی شارۆچکەی مەحجە لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا کوژراوە.

ئەلحەبیسی کە لە دوای مانگی تەمموزی ٢٠١٨ لە ئوردنەوە گەڕایەوە بۆ سوریا، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا کارتی یەکلاییکردنەوەی وەرگرت، پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێک لە گروپە سەربازییەکانی سەر بە لقی ئەمنی سەربازییەوە کرد، و نەچووە ناو ریزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە.

پارێزگاری دەرعا لە تەمموزی ٢٠١٨ەوە کە بەپێی ڕێککەوتنێک هێزەکانی حکومەتی تێدایە، بە دۆخێکی پشێوی ئەمنیدا تێدەپەڕێت.