كرملین مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به دانوستان له‌باره‌ی ئۆكرانیا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كرملین راگه‌یاند، روسیا ئاماده نییه دانوستان له گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، گه‌ر مه‌رجی دانوستانه‌كه ” جێهێشتنی ئۆكرانیا بێت”.
به‌ڵام وته‌بێژه‌كه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “به‌شێوه‌یه‌كی گشت پوتین كراوه‌یه به‌رامبه‌ر به دانوستانه‌كان”.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دانوستان له گه‌ڵ روسیادا گه‌ر بێت و هێزه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا ده‌ربچن” بیسكۆڤ وتی: “ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی تایبه‌ت له‌و وڵاته به‌رده‌وامه‌و” ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاند.
سكرتێری رۆژژنامهوانی كرملین جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هێشتا پوتین ئاماده‌یه بۆ په‌یوه‌ندی و دانوستانه‌كان” مۆسكۆ پێشوازی ده‌كات له گه‌یشتن به به‌رژوه‌ندییه‌كانی له رێگای دبلۆماتییهت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا ئه‌مریكا دان نانێت به ناوچه نوێیهكانهی یه‌كێتی روسیا، ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كان دژوارتر ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دانوستان”.
دوێنی پێنج شه‌ممه، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ دانوستان له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی روسیا له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به ده‌ست درێژییه‌كانی سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێوسته مۆسكۆ سه‌ره‌تا هه‌ندێك بڕیاری گونجاو بدات.