برینداربوونی سێ ئەندامی سوپای سوریا لە رۆژهەڵاتی کۆبانی
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ ئەندامی سوپای سووریا برینداربوون، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خاڵێکی سەربازیی کردە ئامانج، لە rۆژهەڵاتی کۆبانی باکووری سووریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی رایگه یاند، درۆنێکی تورکیا که خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی کرده ئامانج، له گوندی کوران، به دووری 25 کم له رۆژهه ڵاتی کۆبانی، سێ سه ربازی سوپای سوریا برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ بریندارە بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانی.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی کۆبانی رایگەیاند، باری تەندروستی بریندارەکان سەختە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە سەربازەکان پارچە بەر سەر و پشت و پێی کەوتووە و دوو سەربازەکەی دیکەش بەر شانیان کەوتووە.
شەممەی رابردووش ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت لە تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی جەرقاڵی رۆژئاوای کۆبانی بریندار بوو.