بۆردوومانێکی تورکیا مزگەوتێک لە گوندەواری باکووری رەققە وێران دەکات
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا مزگەوتێکی گوندێکی گوندەواری باکووری رەقەیان خاپوورکرد، ئەوەش دوای بۆردومانێکی توند هات بۆ سەر ناوچەکە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا بە زیاتر لە 25 تۆپ مزگەوتی گوندی ئەلتەروازیای رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسایان لە گوندەواری باکووری رەققە کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بووە هۆی وێرانکردنی “نزیکەی تەواو” ی مزگەوتەکە.
ئەو وێنانەی کە لە ماڵپەڕی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بڵاوکرانەوە دەریدەخەن کە پلیکانەکانی مزگەوتەکە بەتەواوی وێران بوون، هەروەها کونێکی گەورە لە دیواری مزگەوتەکەدا هەیە.