هێزی زیاتری روسیا ده‌چنه گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب و خاڵێكی نوێ داده‌مه‌زرێنن
باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژ چوارشه‌ممه، روسیا هێزی سه‌ربازی نوێی ره‌وانه‌ی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب كرد، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی یازده‌هه‌می ده‌ستپێكردنی هێرشه چڕه‌كانی توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، روسه‌كان خالێكی نوێیان له گوندی ته‌ل چیچان دامه‌زراندوه‌و ئاڵای روسیایان به‌رزكردۆته‌وه هێزی زیاتریان له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه جێگیركردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خاڵه سه‌ربازییه نوێیه‌كه، ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی به‌ریه‌كه‌وتن له رۆژهه‌ڵاتی شاری باب كه له ژێر كۆنترۆڵی گروپه‌كانی سه‌ر به توكیایه.
هێزه نوێیه‌كه بریتیه له 35 سه‌ربازی روسیا‌و چوار تۆپ و چوار ئۆتۆمبێڵی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازو كه‌لوپه‌لی لۆژستی.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره روسیا هێزی سه‌رباز جێگیربكات له هێڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب.
جیێگیركردنی ئه‌م هێزانه دوا به‌دوای ئه‌وه هات كه دوێنی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا خاڵیكی هێزه‌كانی روسیایان كرده ئامانج له نێوان هه‌ردوو گوندی كه‌شتعارو مه‌تحه‌نه‌ت فه‌یسه‌ل.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه، توركیا به فرۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و تۆپخانه ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆردوومان ده‌كات و ژێرخانی ئابووری “به تایبه‌ت دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان” ی كردۆته ئامانج، له گه‌ڵ خاڵه‌كانی سوپای سوریا‌و گونده‌كانی سنووری توركیا- سوریا.