كوژرانی دوو سه‌ربازی توركیا له هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
رۆژی چوار شه‌ممه، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر، کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی بەناوی نەدیم کۆرکماز لە ناوچەی زاپ-ئاڤاشین لە خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
هه‌روه‌ها شەوی دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی به كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه دابوو به ناوی، خەلیل ئیبراهیم کە رۆژی 27ی تشرینی دووەمی لە هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە برینداربوو، بۆ رۆژی دواتر له نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
به كوژرانی ئه‌م دوو سه‌ربازه، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دانی به‌وه ناوه كه ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆننهكهی لە ناوچەی زاپ-ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە 75 سەرباز. هاوكات ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل بڵاویکردەوە، لە 48 کاژێری رابردوودا لە ناوچەی زاپ-ئاڤاشین 10 سەربازی تورکیا شەش سەربازی دیکەش برینداربوون. ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد کە شەش پێگە و سەنگەری سەربازانی تورکیایان تێکشکاندووە.