داعش كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌ی راده‌گێنیت و جێنشینی بۆ دیاری ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش”، كوژرانی “ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئه‌لقورەشی” خه‌لیفه‌كه‌یانی راگه‌یاند و جێنشینی بۆ دیاریكرد.
ئه‌بو عومه‌ر موهاجیری وته‌بێژی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه پێگه‌كانی نزیك له‌و رێكخراوه بڵاویان كرده‌وه رایگه‌یاند، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقورەشی، لە شەڕدا کوژراوە، بێ ئه‌وه‌ی وردەکاریی لەبارەی کات و شوێنی کوژرانی بخاته روو.
داعش ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئەبو حوسەین ئەلحوسەینی ئەلقورەشی بە خەلیفەی نوێی رێکخراوەكه دیاریكراوه.
له‌و كاته‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” له مانگی ئازاری ساڵی 2019 دا شكستهێنانی داعشیان له سوریا راگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی داعش یه‌ك له دوای یه‌ك به ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كوژران، به پشتیوانی هه‌واڵگری هه‌سه‌ده.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌ركرده‌كانی داعش له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی توركیا‌و گروپه‌كانی نزیك به‌و وڵاته كوژراون، له گونده‌واری ئیدلیبی باكووری رۆژئاوای سوریا.
ئەبوو بەکر بەغدادی یەکەمین خەلیفەی داعش لە ئیدلب لە مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دا، لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کوژرا، هه‌روه‌ها ئەبو ئیبراهیم ئەلقورەشی، خەلیفەی پێشووتری داعش مانگی شوبات لە ئیدلب کوژرا، کە لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی نزیک به تورکیایه.
دوا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له كوژرانی “ئه‌بو ئیبراهیم” داعش ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی ئه‌له‌قو‌ره‌شی وه‌كو خه‌لیفه‌ی نوێ داعش دیاریكرد.
ئه‌مه‌و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هیچ لێدوانیكیان نه‌داوه سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش.