مه‌زڵوم عه‌بدی بۆ نۆرس پرێس.. توركیا چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه تیرۆرم بكات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” باس له‌وه ده‌كات كه توركیا چه‌ندین جار له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌وڵی تیرۆركردنی داوه.
عه‌بدی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، توركیا چه‌ندین جار فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده‌و به‌رپرسانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كردۆته ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاورێمان شه‌هیدكراون.
له ئاماژه‌كردنێكدا بۆ هێرشی هه‌فته‌ی رابردووی درۆنێكی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شاری حه‌سه‌كه، عه‌بدی وتی: له دوایین هێرشدا ژماره‌یه‌ك له هاورێكانمان شه‌هید و برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌وڵدان بۆ تیرۆركدرنی شتێكی نوێ نییه‌و، ماوه‌ی ده ساڵه به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت له پێش هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوچه‌كه.
عه‌بدی تیشكی نه‌خسته سه‌ر ورده‌كاری ئه‌و هه‌وڵانه‌و ته‌نها وتی: جۆن توانیمان پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین له پارێزگاریكردن له ئاسایشی خۆمان له هێرشه‌كانی توركیا”.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده جه‌ختی كرده‌وه، خوازیارین بۆ هه‌مووانی ئاشكرا بكه‌ین كه به‌رده‌وامی توركیا له به ئامانجكردنی فه‌رمانده سه‌ربازی و به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه، نابیته هۆی لاوزابوونی هێزه‌كانیان و تێكشكانی وره‌یان.
هه‌روه‌ها ستایشی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری كرد له هێزه‌كانیان و ئه‌وشی ئاشكراكرد، ئه‌و هه‌لوێسته زیاتر هێزو توانایان پێ ده‌به‌خشێت.
عه‌بدی پێی وایه به‌رده‌وامبوونی توركیا له سیاسیه‌تی به‌ئامانج كردنی كه‌سایه‌تییه‌كان له رێگای فرۆكه‌ی درۆن و دامه‌زراوه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌نجامی نابیت، به‌ڵكو ده‌شكێته‌وه سه‌ر توركیا.