هه‌سه‌ده هێرشێكی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیای شكست پێهێنا له باكووری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، هه‌وڵێكی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیای شكست پێهێنا، بۆ دزه‌كردن به‌ره‌و گوندێك له گونده‌واری حه‌سه‌كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند، شه‌رڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر، شكستیان هێنا به هه‌وڵێكی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا بۆ پێشڕه‌وی كردن له میحوه‌ری گوندی “دیبسه”ی رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پێكدادانی نێوان هه‌ردوولا دوو چه‌كداری سه‌ر به گروپه هێرشبه‌ره‌كان برینداربوون.
پێشتریش گونده‌كانی بیركنیس له سنووری سوریا – توركیا‌و گونده‌كانی حه‌میدیه‌و شێخ فاتیمی له گونده‌واری شارۆچكه‌ی زیرگان و هه‌ردوو گوندی ته‌ل له‌به‌ن و كوزلییه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه ناو به ناو بۆردوومان ده‌كران، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.