ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران دان ده‌نێن به كوژرانی 300 كه‌س له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، رۆژی سێ شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دان ده‌نێن به كوژرانی 300 كه‌س له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناره‌زاییه‌تییه‌كانی دژ به كوشتنی كچه كورد ژینا ئه‌مینی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا.
عه‌مید ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده له سوپای پاسداران له تۆمارێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی میهیر بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند، كۆچی دوایی ئه‌و كچه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موان، ژماره‌ی كۆتایی له به‌رده‌ستم نییه، به‌لام پێم وایه له‌و كاته‌وه زیاتر له 300 كه‌س شه‌هیدبوونه كه هه‌ندێكیان منداڵن.
ئه‌و ژماره‌یه ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی ئاسایش ده‌گرێته‌وه كه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران یان به تیرۆركردن كوژراون، به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كه باره‌گای له ئۆسلۆیه له نۆزده‌ی تشرینی دووه‌م راگه‌یاندبوو، 416 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كان كوژراون.
هه‌روه‌ها ئاژانسی مافی مرۆڤی “ئیرنا” ئاشكرایكردبوو، ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان تاوه‌كو رۆژی 20 تشرینی دووه‌م بۆ 419 كوژراو زیادی كردووه له گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی زیاتر 17451 خۆپیشانده‌ر.
خۆپێشاندانەکانی ئێران لە 16ی ئەیلوولی رابردوو له دوای كوژرانی ژینا ئەمینی، کچە کورد له بنكه‌یه‌كی پۆلیس تاران دەستیان پێ‌کرد تاوه‌كو ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا ناره‌زایی 155 شاری ئێرانی گرتۆته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران دروشمی دژ به ده‌سه‌ڵاتیان به‌رزكردۆته‌وه و پێكدادان و توند‌و تیژی له نێوان هه‌ردوولا سه‌ری هه‌ڵداوه.