داعش کوژرانی کەسێک لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەگرێتەئەستۆ

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ڕێگەی میدیای نزیک لە خۆیەوە، کوشتنی کەسێکی لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورگرتەئەستۆ و هۆکاری کوشتنەکەیان گێڕاندەوە بۆ ئەوەی کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بووە.

ئاژانسی هەواڵی “ئەعماق”ی نزیک لەو ڕێکخراوە، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە بە چەکی ئۆتۆماتیکی ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی “هەسەدە”یان لە شارۆچکەی ئەلحەواج ٤٥ کم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، کردووەتە ئامانج  و راستەوخۆ بووەتە هۆی مردنی.

وە دوێنێ سێشەممە سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە کە چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر یاریگای میللی شارۆچکەی ئەلحەواج و تەقەیان لە “عەلا ئەلحەمود” کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دەستبەجێ گیانلەدەسدانی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئەلحەمود” زیاتر لە ساڵێک ئەندامی پێشووی “هەسەدە” بووە.

سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستی پێکردووە، بەڵام لەم دواییانەدا، لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورتیرۆری ئەندامانی هەسەدە و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتیی هۆزەکان و دانیشتوانی مەدەنیی زیادیان کردووە.

لە ٧ی تەمموزدا، داعش لەڕێگەی ئاژانسەکانی نزیک لەخۆیەوە، تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی “هەسەدە”ی لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور، گرتەئەسیۆ.