کوژرانی کەسێک لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە،بە فیشەکی کەسانی نەناسراو، لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.

سه رچاوه یه كی سه ربازی هێزه كانی سووریای دیموكرات له شارۆچكه ی ئه لحه ویج كه 45 كم له رۆژهه ڵاتی دێره زور دووره رایگه یاند، چەند چه كدارێكی نه ناسراو بە سواری ماتۆڕسكیلەوە، هه ڵیانكوتایه سه ر یاریگای میللی له ناوه ندی شارۆچكه كه، و لە ناو یاریگاکەدا گولـلەیەکیان ناوە بە یەکێک لە یاریزانەکانەوە بە ناوی عەلا ئەلحەمود (٣٠ ساڵ)، کە بووە هۆی گیانلەدەسدانی.

سەرچاوەکە لە زاری شایەتحاڵانی نزیک لە ڕووداوەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە چەکدارەکان ئاڵای دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان هەڵگرتووە و دواتر لەسەر تەرمەکە دایاننا و هاواری پاڵپشتییان دەکرد بۆ ڕێکخراوی داعش و هەڕەشەیان لە یاریزانەکان کردووە کە لە جێگەی خۆیان بمێننەوە و بەرەنگار نەبنەوە و پاشان ئەوە هەڵهاتوون.

“الحمود” خەڵکی شارۆچکەی زیبانە کە ٥٠ کم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە.

لەم دواییانەدا، گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش زیاتر ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەری و کەسایەتییە خێڵەکییەکان و دانیشتوانی مەدەنی، دەکاتە ئامانج، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە چڕ و پڕە ئەمنیانەی کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتە ئەنجام دراون.

پێرێش دووشەممە دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەستدا کاتێک چەند چەکدارێکی نەناسراو پێگەکەیانیان لە شارۆچکەی ئەلزەر لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردە ئامانج.