له پاش گێڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش له كامپی هوڵ.. ئوستورالیا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆر كه‌م ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
دوای به‌دوای گێڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش له كامپی هۆڵی باكووری سوریا، ئۆستورالیا بڕیاریدا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام به دوورشی نه‌زانی له ماوه‌ی 12 مانگی داهاتوودا هێرشی تیرۆرستی كوشنده رووبدات.
رۆژی دوو شه‌ممه، مایك بۆرگیس به‌رێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی ئاسایش و هه‌واڵگری و ئۆستورالیا رایگه‌یاند، له گه‌ڵ ده‌ركردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسی تیرۆر، دامهزاروهكهیان بایه‌خی زیاتر ده‌دات به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ستوه‌رادنی بیانی و سیخووری كردن.
بۆرگیس به رۆژنامه‌ونووسانی راگه‌یاند، دوای لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و ئاڵوگۆری زانیاری، بریاردرا له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئوسترالیا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه پرۆسه‌ی گێرانه‌وه‌ی ژنان و منداڵانی ئوسترالیی سه‌ر به داعشی ، له كامپی هۆلی باكووری سوریای له به‌رچاو گرتووه.
هاوكات ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیزی سه‌رۆك وه‌زیران، پشتیوانی ده‌ربڕی بۆ بڕیاری دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی.
مانگی رابردوو حكومه‌تی فیدرالی ئوستوراڵیا چوار ژن و 13 منداڵی خێزانه‌كانی داعشی له كامپی هۆل گێرایه‌وه.
له گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خێرای داعش له ساڵی 2014 دا، حكومه‌تی ئوسترالیا، ئاستی مه‌ترسییه تیرۆرستییه‌كان له‌و وڵات‌دا به‌رزركرده‌وه.
له‌و كاته‌شه‌وه ئه‌و وڵاته روبه‌روی 11 هێرشی تیرۆرستی بۆته‌وه‌و 21 هێرش دیكه‌ش پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو كلێر ئۆنێلی وه‌زیری كاروباری ناوخۆی ئوستورالیا چاوی كه‌وت به سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی رۆژ ئاوای سیدنی كه نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به دۆخی دانیشتوانه‌كانیان، به تایبه‌ت په‌نابه‌ره سوری و عێراقییه‌كان كه پێشتر روبه‌رووی توندوتیژی داعش بونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زانیاری زۆر هه‌ڵه هه‌یه له‌باره‌ی نیشته‌جێكردنی خێزانه‌كانی داعش و ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشووی خۆیان، نه‌ك ته‌نها بۆ رۆژئاوای سیدنی.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا جه‌ختیان كرده‌وه كه لێكوڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی یاساكانی تایبه‌ت به گه‌شتكردن بۆ ناوچه‌كانی شهر له‌وانه‌ش سوریا، له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی له ناو داعشدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.