برینداربوونی منداڵێک لە کۆبانی بە گولەی پاسەوانانی سنووری توکیا
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی رۆژهەڵاتی شاری کۆبانی تەنیشت سنووری سوریا و تورکیا، کچێک بە گولەی سەربازانی تورکیا بریندار بوو.
محەممەد عەلی ئۆسی (34 ساڵ) کە باوکی میجدار ئۆسی (10 ساڵ)ە رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن سەربازانی تورکیاوە تەقەی لێکراوە، نەشتەرگەرییان بۆ ئەو کچەکەی ئەنجامداوە.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، باری تەندروستی کچەکەی جێگیرە، ئەوەش لەلایەن سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەکەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فیشەکی هەرەمەکی تورکیا منداڵانی گەڕەکی “کانیە کاردان” لە دیوی رۆژهەڵاتی کۆبانی کردوەتە ئامانج، لەکاتی یاریکردنیاندا، کچەکەی بە یەکێک لەو فیشەکانە برینداربووە.
شەوی یەکشەممەی رابردوو تورکیا نەخۆشخانەیەکی منداڵان و شوێنەکانە گشتیەکانی دیکەی شاری کۆبانی بۆردومان کرد، هەروەها بۆردومانەکەی فراوانتر کرد کە ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە، بۆ سەر ناوچەکانی دێریک، قامیشلۆ، حەسەکە، مەنبیج و گوندەواری باکووری حەڵەب.