بارزانی و ئەعرەجی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ دەکەن

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بە وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی “دیپلۆماسی”ەوە کرد، بەتایبەت مەسەلەی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران.

نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بارزانی دوای هاتنی بۆ بەغدای پایتەخت، لە سەردانێکدا چاوی بە ئەعرەجی کەوت کە بە مەبەستی تەواوکردنی کارنامەی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بووە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سەردانەکەی پەکخرا بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز لە شاری دۆهوک.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و ئەعەرەجیدا، “دۆخی گشتی ئەمنی و سیاسی وڵات”پێداچوونەوەی بۆ کراوە.

لە دیدارەکەدا باس لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی نێوان ناوەند و ناوچەکە کرا، کە دەبێتە هۆی چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بە وڵاتانی دراوسێ.

ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دووچاری بۆردومانی تورکیا و ئێران دەبنەوە، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەکەنە ئامانج و گوایە”ئەمنیەتیان دەخەنە مەترسییەوە”.

 دیدارەکەی ئەعرەجی و بارزانی جەختیان لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە لە رێگەی دیالۆگ و میتۆدی دیپلۆماسی و لێکتێگەیشتنی هاوبەشەوە کردەوە “بەشێوەیەک کە سەقامگیری و سەروەری عێراق بپارێزێت”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری بنیاتنەر لە نێوان هەولێر و بەغدا لە رووبەڕووبوونەوەی “ئەندامانی تیرۆریستان و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان” کرا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر