قامشلۆ.. خۆپیشاندانی جەماوەری، داوا له وڵاته گه‌ره‌نتی كاره‌كان ده‌كه‌ن هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
سەدان کەسی خەڵکی قامشلۆ ناڕەزایەتیان دەربڕی،دژی هێرشەکانی ئەم دواییانه‌ی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای كوردستان، کە هەشت ڕۆژه دەستی پێکردوه.
ڕێپێوانە بەرفراوانەکە لە بازنەی سۆنی لە ناوەڕاستی بازاڕی شارەکەوە دەستیپێکرد و له شەقامە سەرەکییەکانی شارەکەدا تێپه‌ڕین ، له‌هه‌مانكاتدا دروشمی ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌گۆته‌وه، و داویان لە وڵاته گه‌ره‌نتی كاره‌كان ده‌كرد بە خێرایی دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كه.

دوێنێ شەممەش، چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ڕێکخرا، دیارترینیان لە بەردەم بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لە حەسەکە و هێزەکانی ڕووسیا لە شاری قامشلۆ، و یاداشتی ناڕەزایەتییان ڕادەستی هەردوو لایه‌كه کرد، و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامدانەوەیان ده‌كه‌ن، جگە له‌وه دوو خۆپیشاندانی جەماوەریی، لە شەدادی و گونده‌واری باشووری حەسەکە ئه‌نجامدران.