هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق: گرنگترین داواكراوی داعش ده‌ستگیركرا
سلێمانی-نۆرس پرێس
هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی دیاری داعشی راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی، ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش، ناو “ئه‌بو ئیسحاق”ه‌و له كاتی هه‌وڵی چونه ناو شاری سامه‌ڕا له ده‌ستگیركراوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ورد له‌لایه‌ت فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سامه‌ڕاو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری نه‌ینه‌واو دیاله چاودێری كراوه‌و له بازگه‌ی “سندیه” له‌نێوان سامه‌ڕاو دیاله له رێی كه‌مینێكه‌وه ده‌ستگیركراوه.
هاوكات باس له‌وه‌كراوه، ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش، كاری “تیرۆریستی” پێش پرۆسه‌ی ئازادكردن ئه‌نجامداوه‌و له‌وكاته‌وه‌ش به‌دوا هاتوچۆی كردوه له نێوان چه‌ند پارێزگایه‌كدا.
هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌بو ئیسحاق یه‌كێك له گرنگترین داواكراوه‌كان بو به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر و پاش ته‌واوكردنی رێكاره پێویسته‌كان له‌گه‌ڵیدا، راده‌ستی لایه‌نی داواكه‌ر ده‌كرێت.