ئیدلیب – نۆرس پرێس
دامه‌زاروه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پێشووی نوسره) تۆماكردنی پێنج حاڵه‌تی نوێی كۆلێرای له‌باكووری خۆرئاوا سوریا راگه‌یاند.
تۆری ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به په‌تاكان رایگه‌یاند، پێنج حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له ناوچه‌كانی ئیدلیب و گونده‌واری حه‌له‌ب تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له‌و تووشبووانه، هیچ حاڵه‌تێكی نوێی مردن به‌و نه‌خۆشییه تۆمارنه‌كراوه.
به تۆماركردنی ئه‌م حاڵته نوێیانه كۆی ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆلێرا له ئیدلیب گه‌یشته 400 حاڵه‌ت و 12 مردن.
بیست و شه‌ش ئه‌یلولی رابردوو، تۆری ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و كاردانه‌وه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشببونی به كۆلێرای له كامپه‌كانی ئیدلیب راگه‌یاندبوو.