هێزەکانی تورکیا سوپای سوریا لە گونده‌واری باکوری حەلەب بۆردومان ده‌كات
گونده‌واری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە هێزەکانی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره” چه‌ند پێگەیه‌كی سوپای سوریایان لە ده‌وروبه‌ری گوندەکانی باکووری حەلەب بۆردومانكرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا بنكه‌كانی سوپای سوریایان لە گوندەکانی، عه‌لقه‌مییه و شوارغا، کردە ئامانج، و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
هەروەها 8 موشه‌كیش ئاڕاسته‌ی دەوروبەری شارۆچکەی ته‌لڕه‌فعه‌ت كران.
ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و باکوری حەلەب ڕۆژانە له لایه‌ن توركیاوه بۆردومان دەکرێن و زیانی مرۆیی و ماددی لێدەکەوێتەوە.
له بۆردومانه‌كانی بهودواییانهی تورکیا بۆ سه‌ر باکوری حه‌له‌ب، چگه له مه‌ده‌نییه‌كان نزیکەی ١٥ سەربازی سوپای سوریا کوژران.