سوپای پاسداران هێزی زیاتر رهوانهی سهر سنووری ههرێمی كوردستان دهكات
ههولێر – نۆرس پرێس
سوپای پاسدارانی ئێران هێزی تایبهت و زریپۆشی زیاتری رهوانهی ناوچه سنوورییهكانی له گهڵ ههرێمی كوردستان كردووه.
رۆژی ههینی، محەممەد پاکپوور فەرماندەی هێزە زەوینییەکانی سوپای پاسداران به ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی راگهیاندبوو، زرێپۆش و هێزی تایبەتی زیاتر لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڵاودەکەنەوە، بەشێک لە هێزەکانیش بەرەو سنوورەکان جووڵەیان پێکراوە.
ئهوهشی ئاشكراكرد، “لەدوای جووڵەی گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازییەکانی دژبەری ئێران لە باکووری رۆژئاوای وڵات و دروستکردنی پشێوی و نەبوونی ئاسایش لە ژمارەیەک ناوچە، هێزە زەمینیییەکانی سوپای پاسداران دەستی هێزهكانیان پهرهپێداوه لەسەر سنوور لە پارێزگاکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵات.
ئهو پهرپرسهی ئێران مهبهستی له ناو هێنانی ناوچانه، رۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانه).
ئاماژهی بهوهشكرد، هەندێک لە یەکەکانی زرێپۆش و هێزە تایبەتەکانی سەر بە هێزە زەوینییەکان ئێستا بەرەو ناوچەکانی سنوور لە رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵات جووڵەیان پێکراوە، وتیشی بەتووندی رووبەڕووی هۆکارەکانی نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکە دەبینەوە، بە هاوکاریی لەگەڵ دانیشتووانی بوێری ناوچەکە.”
محەممەد پاکپوور جهختی لهوهشكردهوه كه ئامانجی ئەو رێوشوێنانهی هێزەكانی سوپای پاسداران تۆکمەترکردنی ئەو یەکانەیە” کە لەسەر سنوور جێگیرن، هەروەها “بۆ رێگریکردنە لە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە گرووپە جوداخوازەکان کە لە هەرێمی کوردستان جێگیرن.