بۆردومانەکانی تورکیا دەبێتە هۆی لەکارخستنی تەنها کارگەی غاز لە رۆژئاوای کوردستان

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا تاکە وێستگەی غازی رۆژئاوای کوردستان لە کاردەخات و دانیشتوانەکەی لە غازی ناوخۆ بێبەش کرد و کارەبای چەند شارۆچکە و گوندێکیش بڕا.

رۆژی 23ی ئەم مانگە فڕۆکە بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غازیان لە گوندەواری تربەسپی لە رڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ کردە ئامانج، لەنێویاندا وێستگەی غازی گوندەواری سویدییە، لە گوندەواری دێریک، کە روبەڕووی دوو بۆردوومان دەبێتەوە بە چوار هێرش و بووە هۆی راگرتنی زۆربەیان.

عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەکانی حەسەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، وێستگەی غاز لە گوندەواری سوەیدییە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە خزمەتگوزاری دەردەچێت، بەهۆی ئەو زیانە زۆرانەی بەری کەوتوون.

“چوار خاڵ لە کارگەکە بۆردومان کراوە، کە دووانیان سەرەکیین، ئەوانیش سووڕی ساردکەرەوە و بازنەی وشککردنەوەن، و بەبێ ئەوانیش کار ناکرێت، چونکە جگە لە پارچەی یەدەگ پێویستمان بە نۆژەنکردنەوەیان هەیە” بە گوتەی بەڕێوەبەرەکە.

هەروەها یەکەی گۆگرد و کۆمپرێسەرەکان (جیاکەرەوە یان پەمپ) کراونەتە ئامانج.

بازنەی وشککردنەوە کار لەسەر وشککردنەوەی ئەو غازە دەکات کە لە یەکەی هەڵمژینی گازی ترش دەردەچێت، بۆ ساردکردنەوەی ئەو غازە دەچێتە قۆناغی دووەم وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرهەمهێنان، مەحاڵە بتوانرێت غازی ترش بەبێ ئەوەی بەم دوو بازنەیەدا تێپەڕێت، بەرهەم بهێرێت، بە وتەی ئەندازیارێک کە لە بواری بەرهەمهێناندا کاردەکات.

عەبدولمەجید ئاماژەی بەوەشکرد، وێستگەکە رۆژانە نزیکەی 14 هەزار بوتڵی غازی ماڵان بەرهەمدەهێنێت، هەروەها خۆراک دەری تۆرباینەکانە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی %50، “ئێمە بە 500 هەزار مەتر سێجا غاز خۆراک بەو تۆرباینانە دەدەین”.

وتیشی، دەست دەکەن بە چاککردنەوەی هێڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی غاز بۆ تۆرباینەکان و دووبارە بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هەرێمەکە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەکانی حەسەکە رایگەیاند، ترسیان هەیە دەست بە چاککردنەوەی کارگەکە بکەن، لەبەر مەترسی دووبارە بۆردوومانکردنەوەی لە لایەن تورکیاوە، جگە لەو کەشوهەوایەی کە کاریگەری لەسەر کارەکانمان هەیە، ““چاککردنەکە پێویستی بە کەش و هەوایەک هەیە کە باراناوی و شێدار نەبێت.”

بۆ شەشەمین رۆژ لەسەریەک هێزەکانی تورکیا بۆردومان و هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی رۆژئاوای کوردستان  پەرەپێدەدەن.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف