هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعشی هه‌ڵپه‌سارد
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، هه‌ڵپه‌ساردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به شانه‌كانی داعشی راگه‌یاند.
فه‌رهاد شامی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له زاری مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ناتوانن له‌م كاته‌دا درێژه به ئه‌رك و چالاكییه‌كانی دژ به شانه‌كانی داعش بده‌ن.
شامی هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی گه‌رانده‌وه بۆ سه‌رقاڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا له‌م كاته‌دا.
له شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه هێزه‌كانی توركیا سه‌دان هێرشی ئاسمانی و شكانیان ئه‌نجامداوه به درێژایی سنووه‌ركانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌مرۆ فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان كرده ئامانج کە بەرپرسن لە پاراستنی کەمپی هۆل له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها پێشتر چه‌ند گوله تۆپێك كه‌وته سنووری زیندانێك كه مه‌ترسی دارترین ئه‌ندامانی داعشی تێدایه له خۆرئاوای شاری قامیشلۆ