مه‌سه‌ده به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی توركیا ده‌خاته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممە، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی توركیای كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه، هه‌نارده‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه‌و، هێزه نێوده‌و‌ڵه‌تییه كارا‌كانی سوریاش به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامی هێرشه‌كان.
مه‌سه‌ده له راگه‌یاندراوێكدا، هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیای به “تاوانی دوڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ناوبرد” دژ به مرۆڤایه‌تی له باكووری سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاساوه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان دوورن له راستی و ته‌واوكه‌ری شه‌ره‌نگێزی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ داگیركردنی خاكی زیاتری سوریا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ره‌وشی ناوخۆی توركیا وای لێكردووه كه قه‌یرانه‌كانی هه‌نارده بكات له رێگای هێرشه سه‌ربازییه‌كان، چونكه نه‌یتوانی گلوپی سه‌وز وه‌ربگرێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، توركیا خوازیاره له‌رێگای هێرشه‌كانه‌وه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ رێكخراوی داعش بره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ریزه‌كانی خۆی رێكبخاته‌وه.
مه‌سه‌ده به‌رپرسیارێتی به‌رده‌وامی هێرشه ئاسامانییه‌كانی توركیا و ئه‌نجامه وێرانكه‌ره‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی هه‌ریه‌ك له روسیا‌و ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، مه‌سه‌ده داوای له هێزه نیشتیمانییه‌كانی سوریا كرد به‌رگری له‌و به‌شه‌ی خاكی سوریا بكه‌ن و داوای له هاوڵاتیان كرد له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا پشتیوانی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بكه‌ن.