تەندروستی سوریا 94 حاڵەتی نوێی کۆلێرای راگەیاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ ئێوارەی سێشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا تۆمارکردنی 94 حاڵەتی نوێی کۆلێرای لە سەرتاسەری سوریا راگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 1492حاڵەت.
هەفتەی رابردوو، نووسینگەکە تۆمارکردنی 47 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا لە سەرتاسەری سوریا رڕاگەیاند.
روپەڕی فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەت لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە تا ئێستا 909 حاڵەت لە حەلەب، 224 لە دێرەزوور، 87 لە حەسەکە، 86 لە لازقییە، 54 لە رەقە، 32 لە حەمات، 26 لە سوەیدا، و 25 لە حومس، تۆمار کراون.
هاوکات لە دیمەشق 18 حاڵەت، گوندەواری دیمەشق 14، تەڕتووس 9، دەرعا 5 و لە قونەیترە 3 حاڵەت تۆمارکراون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی گیانلەدەستدان 49 حاڵەت بووە، کە بەسەر 40 حاڵەتدا لە حەلەب، 4 لە حەسەکە و 2 حاڵەت لە دێر ئەلرزدا دابەشکراوە، لەکاتێکدا حاڵەتێک لە دیمەشق تۆمارکراوە و حاڵەتێک لە حەمات و حومس تۆمارکراوە.